8
ماوه‌ی دوو ڕۆژه دارستانه‌كانی چیای كافركۆی ئیلام له ئاگردا ده‌سووتێت و ناوه‌نده په‌یوه‌ندیداره‌كان هیچ هه‌نگاوێكیان بۆ كنتڕۆڵكردنی هه‌ڵ نه‌گرتووه.
هاوكات له‌گه‌ڵ سووتانی دارستانه‌كانی چیای كافركۆی ئیلام، له‌وه‌ڕگه و جه‌نگه‌ڵه‌كانی شارستانی سه‌لاسی باوه‌جانیش ئاگری گرتووه و هه‌وڵی ژینگه‌دۆستان و خه‌ڵكی خۆبه‌خش بۆ دامركانه‌وه‌ی ئاگره‌كه ئاكامێكی نه‌بووه. شایانی باسه كه ژینگه‌دۆستانی ئیلام و سه‌لاسی باوه‌جانی داوایان له خه‌ڵكی شاره‌كانی ده‌ورووبه‌ر كردووه بچن به هانایه‌وه. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا، میدیاكانی كۆماری ئیسلامی باسیان له سووتانی ده‌یان هێكتار له جه‌نگه‌ڵه‌كانی ئوستانی چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری كردووه.