96
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣٠ی جۆزه‌ردان، به‌هۆی بۆردوومانی ئه‌رته‌شی توركیا، دارستان و زه‌وی كه‌شاوه‌رزانی له باشوور و ڕۆژئاوای كوردستان له ئاگردا سووتا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، تۆپخانه‌كانی ئه‌رته‌شی توركیا گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری منبجیان به چڕی بۆردوومان كردووه و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، دارستان و ڕه‌ز و باخی كه‌شاوه‌زران ئاگری گرتووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، فڕۆكه‌كانی توركیا ناوچه‌ی مه‌تینایان له باشووری كوردستان بۆردوومان كردووه و به‌هۆیه‌وه دارستان و له‌وه‌ڕگه‌ی ئه‌و ناوچه ئاگری گرتووه و ئاگره‌كه هێشتا كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه.