50
شه‌وی یه‌كشه‌ممه ٣١ی پووشپه‌ڕ، به‌شێكی زۆر له مێرگ و دارستانی چیاكانی عهسرئاباد، شایه‌نی، ئافڕیان،ماسان و كۆڵهسارهی سه‌ر به شاری كامیاران له ئاگردا سووتا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، خه‌ڵكی خۆبه‌خش و ژینگه‌پارێزانی كامیاران بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه خۆیان گه‌یاندووه‌ته ناوچه‌كه و به كه‌مترین ئیمكانات هه‌وڵی دامركانه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌یان داوه. به وته‌ی هاووڵاتیان، تا دره‌نگانی شه‌و ئاگری زه‌نجیره چیاكانی ده‌ورووبه‌ری كامیاران كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه و داوای یارمه‌تیان له ناوه‌نده‌كانی په‌یوه‌ندیدار كردووه، به‌ڵام كه‌س بایه‌خی پێ نه‌داون.