6
له ڕۆژانی ڕابردودا، دارستان و له‌وه‌ڕگه‌كانی گوندی ده‌ره‌ویان له شاری پاوه، به هۆكارێكی نادیار ئاگری گرت و زیانێكی زۆر به‌ر سرووشتی ناوچه‌كه كه‌وت.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، خه‌ڵكی ناوچه‌كه، كه‌سانی خۆبه‌خش و ژینگه‌پارێزانی كوردستان، شان به شانی یه‌ك ئاگری ئه‌و دارستانه‌یان كۆنترۆڵ كردووه. به پێی زانیارییه‌كان ڕژیمی كۆماری ئیسلامی سه‌ره‌ڕای گه‌یشتنی زیانێكی زۆر به ژینگه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه و هه‌روه‌ها مه‌ترسی له سه‌ر گیانی ژینگه‌پارێزان به هۆی نه‌بوونی ئیمكاناتی پێویست بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه، ته‌نانه‌ت تیمێكی فریاگوزاری خێرای ڕه‌وانه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه نه‌كردووه.