15
ڕۆژی سێشه‌ممه ٣٠ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، قوتابخانه‌یه‌كی كچان له شاری زه‌نجان به هۆی ڕووداوێكی نادیار ئاگری گرت و ١٣ قوتابی ژاراوی و بریندار بوون.
به پێی دوایین هه‌واڵه‌كان، قوتابیانی بریندار بوو ه‌خۆشخانه‌ی ئه‌و شاره ڕاگوێزراون، به‌ڵام هێشتا هۆكاری ئاگر گرتنی ئه‌و قوتابخانه‌یه دیار نییه. جێگای ئاماژه‌یه ساڵانه به هۆی بایه‌خ نه‌دانی وه‌زاره‌تی ئامووزش و په‌روه‌رش به دۆخی شوێنی په‌روه‌رده و دۆخی ته‌ندرووستی قوتابیان، ژماره‌یه‌كی زۆر له قوتابیان گیانیان له ده‌ست ئه‌ده‌ن یان به سه‌ختی بریندار ئه‌بن.