ئه‌سپه‌رده‌كردنی به‌په‌له‌ی ته‌رمی ڕه‌زا ڕه‌سایی له‌ كرماشان

 

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان، پاش له‌سێداره‌دانی ڕه‌ه‌زا ڕه‌سایی، ته‌رمی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه‌یان له‌ گۆڕستانی میناوای كرماشان و دوور له‌ شاری سه‌حنه به‌ خاك سپاردووه‌.

به‌ وته‌ی هاووڵاتیان، ته‌نیا دایك، خۆشك و برای ڕه‌زا ڕه‌سایی له‌ كاتی ناشتنی ته‌رمی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه‌ حزووریان بووه‌ و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كراوه‌ كه‌ نابێت مه‌راسمی پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی بۆ كوڕه‌كه‌تان له‌ شاری سه‌حنه به‌ڕێوه‌ ببه‌ن. ڕه‌زا ڕه‌سایی له‌ ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شۆڕشی ژینا له‌ شاری كرماشان به‌ تۆمه‌تی هاوكاری له‌ كوشتنی نادر به‌یرامی، فه‌رمانده‌ی ئیتلاعاتی سپای پاسداران ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌ ژێر ئه‌شكه‌نجه دا ناچار به‌ دانپێدانانی زۆره‌ملێ دژبه‌ خۆی كرا. ئه‌و به‌ندكراوه‌ سیاسییه‌ پاش ماوه‌یه‌ك مانه‌وه‌ له‌ زیندان، له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی كرماشانه‌وه‌ به‌ ئێعدام مه‌حكووم كرا.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net