2
ڕۆژی دووشه‌ممه ٦ی ڕه‌شه‌مه، خه‌ڵكی ئازادیخوازی شاری سه‌قز ته‌رمی سه‌عدی خادمی كۆڵبه‌ری گیانبه‌ختكردووی خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌یان ئه‌سپه‌رده كرد و پشتیوانی خۆیان له بنه‌ماڵه‌كه‌ی نیشان دا.
سه‌عدی خادمی، ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵ و خه‌ڵكی گوندی حاجی عه‌بدۆل له سنووری سه‌ریستانی سه‌ر به شاری پێنجوین به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی بارهه‌ڵگر گیانی له‌ده‌ست دا و ڕۆژی ڕابردوو مه‌راسمی پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئه‌و كۆڵبه‌ر به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵكی سه‌قز به‌ڕێوه چوو.