ڕۆژی شه‌ممه ١٦ی پووشپه‌ڕ، ڕێوڕه‌سمی به خاك سپاردنی ته‌رمی دایه جه‌هان ته‌پانچه به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵكی شاره‌كانی سنه، مه‌ریوان و…هه‌تد له به‌هه‌شت محه‌ممه‌دی سنه به‌ڕێوه چوو.
“جەهان عارف تەپانچە” ناسراو بە دایە جەهان، یەکێک لە ژنە تێكۆشه‌ره‌كانی شاری مه‌ریوان بوو كه لە هەموو چالاكییه مەیدانییەکانی ئه‌و شاره وەک پێشەنگ بەشداریێ دەکرد و وره‌ی به خه‌ڵكی دیكه ده‌به‌خشی. ئه‌و ژنه تێكۆشه‌ره له هه‌موو ڕێوڕه‌سمه نه‌ته‌وه‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌شدار و خۆشه‌ویستی جه‌ماوه‌ری زه‌حمه‌تكێش و ئازادیخوازی شاره‌كانی سنه و مه‌ریوان بوو. ڕۆژی هه‌ینی ١٥ی پووشپه‌ڕ، ئه‌و هه‌ڵسووڕاوه ماندوونه‌ناسه به‌هۆی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌مه‌ن كۆچی دوایی كرد و ڕۆژی شه‌ممه مه‌راسمی ئه‌سپه‌رده‌كردنی ته‌رمه‌كه‌ی له گۆڕستانی به‌هه‌شت محه‌ممه‌دی سنه به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك به‌ڕێوه چوو.