ڕۆژی شه‌ممه ٢٩ی به‌فرانبار، هاوواڵاتیه‌كی خه‌ڵكی گوندی “بانی ساكان“ی سه‌ر به شاری سه‌لاسی باوه‌جانی به ناوی حامد ڕه‌زایی ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ، له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ڕفێندرا و پاش ئه‌شكه‌نجه‌دان له نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌و شاره به‌سته‌ری كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، حامد ڕه‌زایی له په‌یجی تایبه‌تی خۆی دا بابه‌تی له‌سه‌ر تیرۆری دوو قازی جه‌نایه‌تكاری ڕژیم به ناوه‌كانی قازی مۆقه‌یسه و قازی ڕازینی داناوه. له ماوه‌یه‌كی كه‌م دا ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه دراوه. حامد پاش برینداربوون له نه‌خۆشخانه‌ی سه‌لاسی باوه‌جانی دا خه‌وێندراوه. جێی ئاماژه‌یه كه به‌كرێگیراوانی كۆماری ئیسلامی ده‌ستیان به‌سه‌ر مۆبایل و كه‌لووپه‌لی شه‌خسی حامد دا گرتووه و هه‌ڕه‌شه‌ی توندیان لێ كردووه.