ئه‌شكه‌نجه‌ی دوو به‌ندكراو له‌ زیندانی ورمێ

ماڵپه‌ڕی په‌یام

 

به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی كوردستان، دوو برای به‌ندكراو له‌ زیندانی ورمێ به‌ ناوه‌كانیفه‌ردین و فه‌رهاد ئاقازاده‌له‌لایه‌ن مه‌ئموورانی زیندانه‌وه‌ به‌ سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراون.

هه‌شت مانگ له‌مه‌وبه‌ر فه‌ردین و فه‌رهاد ئاقازاده‌ به‌ تۆمه‌تی به‌شداری كردن له‌ شه‌ڕێكی به‌ كۆمه‌ڵ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندانی ورمێ كران. ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٦ی ڕه‌زبه‌ر، ئه‌و دوو به‌ندكراوه‌ له‌كاتی سه‌ردانی به‌رپرسانی زیندان له‌گه‌ڵ گاردی ئه‌منیه‌تی ده‌مه‌قاڵه‌یان بووه‌ و به‌ سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراون. پاش ئه‌و ڕووداوه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زیندانی ورمێ بڕیاری داوه‌ كه‌ هه‌ر دووكیان بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی بگوازنه‌وه‌، له‌ به‌ندی تاكه‌كه‌سی دا هه‌ر دووكیان ده‌ستیان داوه‌ته‌ خۆكوژی و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net