ئه‌شكه‌نجه‌ی دوو هاووڵاتی به‌لووچ به‌ مه‌به‌ستی دانپێدانانی زۆره‌ملی

دوو هاووڵاتی به‌لووچ كه‌ تۆمه‌تی كوشتنی دوو كه‌س له‌ هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامییان له‌ سه‌ر بوو و بۆ ماوه‌ی زۆرتر له‌ ٥٠ ڕۆژه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون، به‌ ناچار دانیان به‌ سناریۆ ناڕه‌واكانی كۆماری ئیسلامیدا ناوه

ئه‌و دوو هاووڵاتیه به‌لووچه به‌ ناسناویڕاشد سپاهیته‌مه‌ن ٣٤ ساڵ ومێهدی مه‌لازهیته‌مه‌ن ٣٣ ساڵ، كه‌ به‌تۆمه‌تی كوشتنی دوو ئه‌ندام له‌ هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به‌ ناوه‌كانیشه‌هره‌كی و پوودینه‌به‌دوایانه‌وه‌ بوون، له‌ ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ و ئازاری ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیمدا ناچار به‌ دانپێدانانی زۆره‌ملی له‌ سه‌ر سناریۆ درووستكاروه‌كانی ڕژیمدا بوون. جێگای ئاماژه‌یه‌ یه‌كێك له‌و دوو كه‌سه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که دانی به تاوانه‌که‌یدا نه‌هێناوه به‌ڵام له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ تۆمه‌تیپه‌یوه‌ندی له‌ گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دژ به‌ ڕژیمی به‌ سه‌ردا سه‌پێندراوه‌، كه‌ ئه‌مه‌ش به‌ پێچه‌وانه‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌. شایانی باسه‌ ناوبراوان له‌ كاتی دڕه‌ستبه‌سه‌ر كرانیان، له‌ مافی ده‌ستڕاگه‌یشتنیان به‌ پارێزه‌ر و هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی له‌ گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان بێبه‌ش كرابوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net