19
ڕۆژی هه‌ینی ١١ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، قاسم بۆعدی پارێزه‌ری دادگوسته‌ری له ماڵپه‌ڕی تایبه‌تی خۆی دا ڕایگه‌یاند: ئارمیتا پاویر، به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ته‌ورێز، له‌لایه‌ن مه‌ئموورانی ڕژیمه‌وه به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراوه.
ئارمیتا پاویر، چالاكی خوێندكاری له زانكۆی ته‌ورێز، مانگی خه‌رمانانی ساڵی ١٤٠٢، له لایه‌ن دادگا ئینقلابی “ئازه‌رشه‌هر“ به تۆمه‌تی “بێڕێزی به ڕێبه‌ری” و “ته‌بلیغ دژی نیزام“، سه‌رجه‌م به ٢٢ مانگ و ١٧ ڕۆژ زیندان مه‌حكووم كراوه. ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شۆڕشی ژیناش ده‌ستبه‌سه‌ر و له زیندان دا، به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆره‌ملێ، به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار درابوو.