ئه‌شكه‌نجه‌ و ئازاری به‌ندكراوانی كورد له‌ زیندانی سامسۆنی توركیا

ماڵپه‌ڕی په‌یام

به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤی توركیا، ژماره‌یه‌ك له‌ به‌ندكراوانی كوردی زیندانی كاواك له‌ شاری سامسۆن له‌لایه‌ن گاردی ئه‌منیه‌تی ئه‌و به‌ندیخانه‌وه‌ به‌ سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه‌ و ئازار دراون.

به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌ندكراوانی كوردی ڕاگیراو له‌و زیندانه‌ دژبه‌ هه‌ڵسووكه‌وتی وه‌حشیانه‌ی پۆلیسی زیندان مانیان له‌ خواردن گرتووه‌ و ڕۆژی ڕابردوو هێزه‌كانی گاردی ئه‌منیه‌تی زیندان هێرشیان كردۆته‌ سه‌ریان و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌ندكراوانیان به‌ سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه كردووه‌. هێزه‌ ئه‌منیه‌كان هه‌روه‌ها به‌ندكراوانیان ڕووت كردته‌وه‌ و ده‌ستیان داوه‌ته‌ پشكنینی جه‌سته‌یی و كه‌لووپه‌كانیان شكاندووه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net