1
به وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی “حسێن ڕه‌ونه‌قی” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی قزڵحه‌ساری كه‌ره‌ج، ئه‌و به‌ندكراوه به هۆی ئه‌شكه‌نجه و ئازاری زۆری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان، دۆخی ته‌ندروستی له خراپیدایه.
بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و به‌ندكراوه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی ئه‌شكه‌نجه‌وه له دۆخێكی پڕ خراپی ته‌ندروستیدایه و چوندین ئه‌ندامی جه‌سته‌ی شكاوه. جێگای ئاماژه‌یه ئه‌و چالاكوانه سیاسییه له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی‌دا، له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتنی به پارێزه‌ر و هه‌روه‌ها سه‌ره‌تاییترین ده‌رمانه‌كان بێبه‌ش كراوه و ته‌نانه‌ت بۆ ماوه‌ی زۆرتر له ٥٩ ڕۆژ له مافی په‌یوه‌ندی گرتن له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كرابوو.