“فه‌رهاد په‌ژوان”، به‌ندكراوی مه‌حكووم به زیندانی هه‌تاهه‌تایی، پاش ئه‌شكه‌نجه و ئازاری سه‌خت له‌لایه‌ن “محه‌ممه‌د فاتمی”، به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری نێوخۆیی زیندانی ورمێ، بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی ڕاگوێزرا و له په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونی و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كرا.
له ڕۆژانی ڕابردوودا، به‌ندكراوانی به‌ندی چواری زیندانی ورمێ له كاتی خواردنی ناشتای به‌یانی دا كه‌وتنه به‌ر په‌لاماری “سه‌یفۆڵڵازاده” به‌رپرسی زیندان و “محه‌ممه‌د فاتمی” به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری نێوخۆی به‌ندیخانه و به سه‌ختی ئه‌شكنجه و ئازار دران. هه‌ڵسووكه‌وتی وه‌حشیانه‌ی به‌رپرسانی زیندانی ورمێ توڕه‌یی به‌ندكراوانی لێكه‌وتووه و به كۆبوونه‌وه له نێو مه‌حه‌وه‌ته‌ی زیندان دا ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی. شایانی باسه كه فه‌رهاد په‌ژوان چه‌ند ساڵ له‌وه‌به‌ر به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر به زیندانی هه‌تاهه‌تایی مه‌حكووم كرابوو.