ڕۆژی دووشه‌ممه ١٦ی ڕێبه‌ندان، “هادی ڕۆسته‌می” به‌ندكراوی مه‌حكووم به بڕینه‌وه‌ی په‌نجه و خه‌ڵكی ئیلام، له‌لایه‌ن به‌رپرسانی زیندانی ورمی درایه به‌ر ئه‌شكه‌نجه و لێدان و بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی گوازرایه‌وه.
“هادی ڕۆسته‌می” ٢٥ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، له‌زیندانی ورمێوه بۆ زیندنی فه‌شافوویه‌ی تاران گوازرایه‌وه، به‌ڵام پاش چه‌ند حه‌فته ڕاگوێزی زیندانی ورمێ كرا. ڕۆژی ڕابردوو سه‌رۆكی دادگوسته‌ری ورمێ هاوڕێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له دادوه‌رانی ئه‌و پارێزگایه سه‌ردانی زیندانی ورمێ‌یان كرد و له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له به‌ندكراوانی وتوووێژیان كرد،به‌ڵام به‌رپرسانی خوابگای ١ و ٢، ڕێگه‌یان نه‌دا “هادی ڕۆسته‌می” چاوی به سه‌رۆكی دادگوسته‌ری بكه‌وێت. كاتێك ئه‌و به‌ندكراوه له ئاست هه‌ڵسووكه‌وتی مه‌ئموورانی زیندان ناڕه‌زایه‌تی ده‌رئه‌بڕێت، ئه‌درێته به‌ر لێدان و له حاڵێكدا مێشكی تووشی خوێنبه‌ربوون ئه‌بێت، ڕه‌وانه‌ی به‌ندی تاكه‌كه‌سی ده‌كرێت.