به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، به‌ندكراوێكی كوردی خه‌ڵكی كرماشان و دانیشتووی تاران به ناوی پژمان توبره‌ڕیزی پاش ده‌ستبه‌سه‌ركران له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراوه.
ڕۆژی ٢٣ی پووشپه‌ڕی ١٤٠٤، هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی باوكی پژمان توبره‌ڕیزی و ناوبراویان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد، به‌ڵام زڕدایكی پژمان به‌هۆی هه‌ڕه‌شه و گوشاری هێزه‌كانی حكوومه‌ت تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ بووه و گیانی له‌ده‌ست داوه. به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، پژمان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئیتلاعاته‌وه به موحاره‌به و افساد فی الارض تۆمه‌تبار و بۆ زیندانی فه‌شافوویه گوازراوه‌ته‌وه. شایانی باسه كه ئه‌و به‌ندكراوه كورده له مانگی ڕێبه‌ندانی ساڵی ١٤٠٣یش دا جارێك ده‌ستبه‌سه‌ر و له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌خت دا بریندار كرابوو.