9
ڕۆژی ڕابردوو، برای “ڕوحوڵڵا كركی” به‌ندكراوی سیاسی ڕایگه‌یاند كه براكه‌ی له یه‌كێك له گرتووخانه‌كانی ئێتڵاعاتی سپای پاسداران، له ژێر توندترین ئه‌شكه‌نجه‌كاندایه.
“ڕوحوڵڵا كركی” برای “ئه‌مین كركی” له گیانبه‌ختكردووانی ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵكی ناڕازی ئێران له ساڵی ١٣٩٦ی هه‌تاوییه. “ئه‌مین كركی” كرێكاری ته‌مه‌ن ٣١ ساڵ، ساڵی ١٣٩٦ به هۆی “بێڕێزی به ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامی” ده‌ستبه‌سه‌ر و پاشان له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌كانی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی شاری دزفول، گیانی له ده‌ستدا و پاش ڕۆژێك ته‌رمه‌كه‌ی دۆزراوه‌یه. شایانی باسه بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه ساڵانه له ژێر گوشاری هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمدان و باره‌ها بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.