به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، كچێكی ته‌مه‌ن ٩ ساڵی خه‌ڵكی شاری سنه به ناوی ئانیلا له‌لایه‌ن زڕدایكیه‌وه به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراوه.
به وته‌ی برای ئانیلا، موعه‌لیمانی ئه‌و مه‌دره‌سه‌یه‌ی ناوبراو تێدا په‌روه‌رده‌ی بینیوه یه‌كه‌م جار ئاسه‌واری ئه‌شكه‌نجه‌یان به‌سه‌ر جه‌سته‌ی ئانیلا بینیه‌وه و باوكیان بانگهێشت كردووه. سه‌ره‌تا باوكی ئانیلا ڕه‌دی كردووه هاوژینه‌كه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌ی كچه‌كه‌ی دابێت، به‌ڵام كاتێك وێنه‌ی ئاسه‌واری لێدان و داخ كردن به‌سه‌ر جه‌سته‌ی ئانیلایان پێ نیشان داوه، ڕازی به تۆماركردنی سكاڵا دژ به تاوانبار بووه. به پێی زانیارییه‌كان، زڕدایكی ئانیلا هه‌ڵهاتووه و پۆلیس به‌دوای دا ده‌گه‌ڕێت. جێگای ئاماژه‌یه كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر كچێكی خه‌ڵكی بۆكان به ناوی نیان چه‌لبیانی به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه و ده‌ستدرێژی، گیانی له‌ده‌ست دابوو.