ئه‌گه‌ری بڕینه‌وه‌ی په‌نجه‌ی چوار تۆمه‌تباری دزی له‌ زیندانه‌كانی ته‌ورێز و ورمێ

به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی كوردستان، به‌رپرسانی زیندانه‌كانی ته‌ورێز و ورمێ به‌مورته‌زا ئیسماعیلیان، هادی ڕۆسته‌می، مێهدی شاهیوه‌ند و مێهدی شه‌ره‌فیانوتووه‌ كه‌ به‌ زوویی حوكمی بڕینه‌وه‌ی په‌نجه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كرێت.

لە سەرەتای مانگی جۆزەردانی ئەمساڵدا مورتەزا ئیسماعیلیان بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەی، لە زیندانی ناوەندیی ورمێوە ڕەوانەی زیندانی تەورێز کرا. هەروەها ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی جۆزەردانی ١٤٠٤، هادی ڕوستەمی، مێهدی شاهیوەند و مێهدی شەرەفیان لەلایەن بەرپرسانی زیندانی ناوەندیی ورمێ ڕاگوێزی لقی ئیجرای ئه‌حكام كراون. ئه‌و سێ به‌ندكراوه‌ به‌دوای دیدار لەگەڵ سەعید نووری، جێگری جێبەجێکاری داواکاری گشتیی ورمێ و دوو بەرپرسی دیکەی دەزگای قه‌زایی، ئاگادار كراونه‌ته‌وه‌ کە لە ئەگەری وەرنەگرتنی ڕەزامەندیی سکاڵاکارەکانیان، لە ماوەی حەفتەیەکدا، سزای بڕینەوەی په‌نجه‌كانیان جێبەجێ دەکرێت.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net