ئه‌گه‌ری بێكاركردنی ده‌یان كرێكار له‌ كارخانه‌ی كاشی سه‌عدی تاران

ماڵپه‌ڕی په‌یام

به‌پێی ڕاپۆرتی چالاكانی كرێكاری، ده‌وڵه‌ت بڕیاری به‌ ڕاده‌ستكردنی كارخانه‌ی كاشی سه‌عدی له‌ شاری ڕه‌ی تاران به‌ كه‌رتی تایبه‌ت داوه‌ و ئه‌گه‌ر جێبه‌جێ بكرێت، ده‌یان كرێكار بێكار ده‌بن.

كارخانه‌ی كاشی و سرامیكی سه‌عدی به‌ پانتایی ٣٦ هێكتار له‌ نێوان شاری ڕه‌ی و باقرشار جێی گرتووه‌. ئه‌و كارخانه‌ به‌دوای شۆڕشی ٥٧ له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه‌ داگیر كرا، ئێستا ده‌یانه‌وێت له‌ بێده‌نگی خه‌به‌ری دا ئه‌و ناوه‌نده‌ سه‌نعه‌تیه‌ ڕاده‌ستی به‌شی خسووسی بكه‌ن. ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ جێبه‌جێ بكرێت، ژیانی ٣٢٠ كرێكار و بنه‌ماڵه‌كانیان ده‌كه‌وێته مه‌ترسیه‌وه‌ و ١٥٠ كرێكار و كارمه‌ند بێكار ده‌كرێن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net