2

به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، ئه‌گه‌ری هه‌یه له ڕۆژانی داهاتوودا دانوستان له نێوان نوێنه‌رانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و نوێنه‌رانی ده‌وڵه‌تی ئامریكادا ده‌ستپێبكات.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، هێشتا شوێن و كاتی دانوستانه‌كان دیاری نه‌كراوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ری هه‌یه نوێنه‌رانی دوو لایه‌نه‌كه عه‌باسی عه‌راقچی و ستیڤ ویتكاف بن. هاوكات به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كانی سه‌ر به ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، “مه‌سعود پزشكیان” سه‌رۆك كۆماری ڕژیم، بڕیاری ده‌ستپێكردنی دانوستانه‌كانی له‌گه‌ڵ ئا‌مریكا داوه و بابه‌تی دانوستانه‌كان سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی ئه‌تۆمی ڕژیمی كۆماری ئیسلامییه.