به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، دوو په‌نابه‌ری كوردی خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به ناوه‌كانی له‌یلا عه‌زیزی و ناسر مه‌حموودی له‌لایه‌ن پۆلیسی توركیاوه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی كه‌مپی دیپۆرتیه‌كان كراون.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، له‌یلا عه‌زیزی و ناسر مه‌حموودی، پێشتر ئه‌ندامی یه‌كێك له حیزبه دژبه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی بوون و به‌هۆی گوشاره‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات ناچار به كۆچكردن بۆ وڵاتی توركیا بوون. له ڕۆژانی ڕابردوودا ئه‌و دوو په‌نابه‌ره سیاسییه له‌لایه‌ن پۆلیسی توركیاوه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ كه‌مپی دیپۆرتیه‌كانی ئاغری ڕاگوێزراون. چالاكانی مه‌ده‌نی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی ئه‌و دوو په‌نابه‌ره سیاسییه هۆشداریان داوه و خوازیاری پاڵپشتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ له چالاكانی سیاسی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بوون.