ئه‌گه‌ری له‌سێداره‌دانی “عه‌باس دۆریس”، “ڕه‌زا ڕه‌سایی” و “موجاهد كوركور”

ماڵپه‌ڕی په‌یام

 

به‌پێی زانیارییه‌كان، حوكمی ئێعدامی سێ به‌ندكراوی سیاسی به‌ ناوه‌كانیموجاهد كوركور،عه‌باس دۆریسوڕه‌زا ڕه‌ساییله‌ دیوانی باڵای وڵات پشتڕاست كراوه‌ و ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ حوكمه‌كه‌یان جێبه‌جێ بكرێت.

عه‌باس دۆریسله‌ به‌ندكراوانی شۆڕشی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ له‌ به‌نده‌ری ماهشه‌هره‌ كه‌ به‌ تۆمه‌تی كوشتنی مه‌ئموورێكی ڕژیم سزای سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه‌. هه‌ر چه‌ند بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و مه‌ئمووره‌ی ڕژیم ڕه‌زایه‌تیان داوه‌، به‌ڵام ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم داخوازی پارێزه‌ره‌كه‌ی بۆ پێداچوونه‌وه‌ به‌و حوكمه ڕه‌د كردووه‌ و ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ له‌سێداره‌ بدرێت. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌موجاهد كوركوروڕه‌زا ڕه‌ساییله‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی ژینا له‌ شاره‌كانی ئیزه‌ و سه‌حنه كه‌ به‌ تۆمه‌تی كوشتنیكیان پیرفه‌له‌كونادر به‌یرامیبه‌ ئێعدام مه‌حكووم كراون، حوكمه‌كه‌یان له‌ دیوانی باڵای وڵاته‌وه‌ پشتڕاست كراوه‌ و ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ر له‌ ڕۆژانی داهاتوودا له‌سێداره‌ بدرێن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net