38
“محه‌ممه‌دجه‌واد وه‌فایی سانی” وه‌زرشوانی ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵی خه‌ڵكی مه‌شهه‌د و له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨، به‌تۆمه‌تی “افساد فی الارض” به ئێعدام مه‌حكووم كراوه و ئه‌گه‌ری هه‌یه له ڕۆژانی داهاتوودا حوكمه‌كه‌ی جێبه‌جێ بكرێت.
پێشتر “بابه‌ك پاك نیا” پارێزه‌ری “محه‌مه‌دجه‌واد وه‌فایی سانی” ڕایگه‌یاندبوو كه لقی دووی دادگای ئینقلابی مه‌شهه‌د وێڕای ڕه‌دبوونه‌وه‌ی حوكمی ئێعدامی ئه‌و به‌ندكراوه له دیوانی باڵای وڵات، بۆ جارێكی دیكه حوكمه‌كه‌ی دووپات كردووه. به‌پێی زانیارییه‌كان، عه‌له‌مۆلهۆدا نوێنه‌ری خامنه‌یی له مه‌شهه‌د له پشت ئه‌و حوكمه‌یه و ئه‌گه‌ری هه‌یه له ڕۆژانی داهاتوودا له‌سێداره بدرێت.