ئه‌گه‌ری ڕێكه‌وتنی ترامپ له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی سه‌باره‌ت به‌ كێشه‌ی ئه‌تۆمی

به‌پێی ڕاپۆرتی دوو ڕۆژنامه‌ی فیگارۆ و نۆڤێل ئۆبزێرواتۆر، ترامپ ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر كۆماری ئیسلامی واز له‌ داخوازییه‌كانی بێنێت، ئاماده‌یه‌ گه‌مارۆكانی سه‌ر ئه‌و وڵاته هێدی هێدی كه‌م بكاته‌وه‌.

دۆنالد ترامپ له‌ لێدوانێك دا ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر كۆماری ئیسلامی واز له‌ چه‌كی ئه‌تۆمی و پاڵپشتی كردنی گرووپه‌ نیابه‌تیه‌كانی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بێنێت، ئاماده‌یه‌ ته‌حریمه‌كانی سه‌ر ئه‌و وڵاته كه‌م بكاته‌وه‌. به‌ وته‌ی دوو كارناسی ڕۆژنامه‌كانی فیگارۆ و نۆڤێل ئۆبزێرواتۆر، كاتێكی هه‌ستیار و چاره‌نووسساز ل په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئێران و وڵاتانی ڕۆژئاوایی ده‌ستی پێكردووه‌ و دوو سیناریۆیان له‌به‌رده‌مه‌، یان شه‌ڕ و یان ئه‌نجامدانی مامه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ بۆ سه‌قامگیركردنی ئاشتی له‌ ناوچه‌كه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net