16
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك ئۆپراسیۆنێكی گه‌وره‌یان به مه‌به‌ستی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی شانه نووستووه‌كانی داعش له كه‌مپی هوڵ ده‌ست پێكردووه و به ده‌یان تیرۆریست ده‌ستنیشان و ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی ڕۆژئاوای كوردستان، ئۆپراسیۆنی “ئه‌منیه‌تی هه‌میشه‌یی” بۆ ده‌ستنیشانكردنی شانه نووستووه‌كانی داعش له كه‌مپی هۆڵ و ڕزگاركردنی دیله ئێزدییه‌كانی ده‌ستی ئه‌و گرووپه تیرۆریستیه ده‌ستی پێكردووه. له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، ٧٥ ئه‌ندامی داعش ده‌ستبه‌سه‌ر و ده‌ست به سه‌ر كۆمه‌ڵێك چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی دا گیراوه. هه‌روه‌ها چه‌ندین توونێل له ناو چووه و هه‌وڵه‌كان بۆ ڕووخاندنی توونێله‌كانی دیكه درێژه‌ی هه‌یه.