ئیدامه‌ی سه‌ركه‌وتی كۆمه‌ڵگا پاش مه‌رگی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی

ماڵپه‌ڕی په‌یام

له‌ دوو ڕۆژی ڕابردوودا چه‌ندین شارومه‌ند له‌ شاره‌ جیاجیاكانی ئێران و ده‌یان په‌یجی ئینستاگرامی به‌ بیانووی كاردانه‌وه‌یان به‌رانبه‌ر به‌ مه‌رگی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی ده‌ستبه‌سه‌ر و داخراون.

ته‌نیا له‌ شاری فوومه‌ن ٧ كه‌س به‌ بیانووی بێڕێزی به‌ ڕێبه‌رانی كۆماری ئیسلامی ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و له‌ شاره‌كانی لاهیجان، یاسووج و مشگین شار سێ چالاكی مه‌ده‌نی به‌ هه‌مان بیانوو له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ڕفێندراون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ١٧ په‌یجی ئینستاگرامی له‌ شارستانی ڕۆبات كه‌ریم به‌ بیانووی بڵاوكردنی وێنه‌ و بابه‌تی هه‌نجارشكێن به‌ فه‌رمانی ده‌زگای قه‌زایی داخراون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net