88
ڕۆژی شه‌ممه ٢٩ی گوڵان، ئێرانیانی ئازادیخوازی دانیشتووی وڵاته‌كانی ئاڵمان، ئۆتریش و ئاڵمان له درێژه‌ی كارزاری نا بۆ ئێعدام، دژبه كۆماری ئیسلامی خۆپێشاندانیان كرد.
ئێرانیانی ئازادیخواز هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی ئێعدامی سێ به‌ندكراوی په‌روه‌نده‌ی خانه‌ی ئیسفه‌هان، له شاره‌كانی به‌ڕلین و كاسل له ئاڵمان، وییه‌ن له ئۆتریش و تۆرنتۆی كانادا، دژبه ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كرده‌وه و خوازیاری دانانی سپای پاسداران له لیستی تیرۆریسمی نێوده‌وڵه‌تی و داخستنی نوێنه‌رایه‌تیه‌كانی ڕژیم له یه‌كێتی ئورووپا و كانادا بوون.