78
به‌پێی ڕه‌واڵی سێشه‌ممه‌ی هه‌ر حه‌فته، ڕۆژی ٥ی پووشپه‌ڕ، به‌ندكراوانی سیاسی له چه‌ند زیندانی ئێران بۆ جارێكی دیكه دژبه سزای ئێعدام له ئێران مانیان له خواردن گرت.
كه‌مپه‌ینی نا بۆ ئێعدام كه له زستانی ساڵی ڕابردوووه ده‌ستی پێكردووه تا به ئه‌مڕۆ درێژه‌ی هه‌بووه. له‌و ماوه‌یه‌دا به‌ندكراوانی سیاسی له زیندانه‌كانی سه‌قز، نه‌غه‌ده، كرماشان، تارانی گه‌وره، ئێڤین، قزلحه‌سار و ناوه‌ندی كه‌ره‌ج، قه‌زوێن، ته‌ورێز، خۆڕه‌م ئاوا، شیراز، ئیسفه‌هان و مه‌شهه‌د په‌یوه‌ست به‌و كارزاره بوون و داوا ده‌كه‌ن سزای ئێعدام له ئێران هه‌ڵوه‌شێته‌وه.