40
ڕۆژی سێشه‌ممه ١٢ی خه‌رمانان، به‌ندكراوانی سیاسی له زیاتر له ٢١ به‌ندیخانه‌ی ئێران بۆ سی و دووهه‌مین حه‌فته‌ی به‌رده‌وام دژبه ئێعدام مانیان گرت.
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه به ساڵڕۆژی قه‌تڵی حكوومه‌تی ژینا ئه‌مینی و ده‌ستپێكی شۆڕشی ژینا، ڕێژه‌ی ئێعدامه‌كان له ئێران زیادی كردووه و ئاماری ئه‌و به‌ندكراوانه‌ی په‌یوه‌ست به كارزاری نا بۆ ئێعدام بوون ڕوو له زیادبوون دایه. له ئێستادا به‌ندكراوانی سیاسی له ٢١ زیندانی كۆماری ئیسلامی، سێشه‌ممه‌ی هه‌موو حه‌فته‌یێك له خواردن مان دگرن و داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای سێداره ده‌كه‌ن.