ئیدامه‌ی مانگرتنی خوێندكاران له‌ دوو زانكۆی ئه‌مریكا

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٦ی گوڵان، خوێندكارانی دژبه‌ری شه‌ڕ له‌ زانكۆكانی ویرجینیا و میشیگان كلاسه‌كانی ده‌رسیان داخست و له‌ ناوندی زانكۆ كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، هێزه‌كانی پۆلیسی ئه‌مریكا هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر خوێندكاران و چه‌ند كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌. له‌ زانكۆكانی كۆلۆمبیا و لووس ئانجلێس خێوه‌تی مانگرتووانیان كۆكردۆته‌وه‌ و ڕێگه‌یان له‌ كۆبوونه‌وه‌ و مانگرتنی خوێندكارانی لایه‌نگری فه‌له‌ستین گرتووه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ شارومه‌ندانی ئیسڕائیلی شه‌وی ڕابردوو بۆ جارێكی دیكه‌ شه‌قامه‌كانی تل ئاویان به‌ست و خوازیاری ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست، ئازادی دیله‌كانی ده‌ستی حه‌ماس و گه‌یاندنی یارمه‌تی مرۆیی به‌ ده‌ستی خه‌ڵكی غه‌زه‌ بوون. به‌وته‌ی خۆپێشانده‌ران، هه‌ر دوو گه‌لی فه‌له‌ستین و ئیسڕائیل به‌ده‌ست دوو گرووپی توندئاژۆی مه‌زهه‌بیه‌وه‌ گیریان خواردووه‌ و ئه‌وان نایانه‌وێت قوربانی زیاده‌خوازییه‌كانیان بن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net