27
ڕۆژی دووشه‌ممه ١٧ی گوڵان، سنفی زێڕفرۆشان له چه‌ند شاری ئێران بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژبه زیادكردنی باج له‌سه‌ر فاكتۆره‌كانیان درێژه‌یان به مانگرتن دا.
به‌پێی ڕاپۆته‌كان، ڕۆژ له دوای ڕۆژ ڕێژه‌ی ئه‌و دووكان و شارانه‌ی په‌یوه‌ست به مانگرتنی گشتی زێڕفرۆشان ده‌بن زیادتر ده‌بێت و ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ر ترسی لێ نیشتووه و له شاری مه‌شهه‌د و تاران كۆمه‌ڵێك دووكانی پۆلۆمپ كردووه. به‌پێی زانیارییه‌كان، سنفی زێڕفرۆشان له شاره‌كانی هه‌مه‌دان، تاران، ته‌ورێز، ئه‌راك، زه‌نجان، ورمێ، قوم، ئیسفه‌هان، مه‌شهه‌د، زه‌نجان و ئه‌رده‌بیل له مانگرتنی سه‌رانسه‌ری دان.