كرێكارانی شاغڵ له كارخانه‌ی پارس واگۆنی ئه‌راك، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٢ی گه‌لاوێژ، بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كوبوونه‌وه.
به وته‌ی كرێكاران، تیروپشكی ئه‌و شیركه‌ته ڕاده‌ستی سپای پاسداران و ئاستانی قودسی ڕه‌زه‌وی كراوه و لێژنه‌ی تازه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شیركه‌ت، مه‌زایای كرێكارانی كه‌م كردووه و حه‌قده‌سته‌كان له كاتی خۆیدا په‌رداخت ناكات. كرێكاران ده‌ڵێن، ئیمكاناتی پێویست بۆ هه‌زار و ٢٠٠ كرێكاری ئه‌و كارخانه دابین نه‌كراوه و چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر چه‌ند كرێكار به بێ هۆكار له‌سه‌ر كار ده‌ركراون. كرێكارامی ناڕازی خوازیاری پێدانی حه‌قده‌ست، گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوكاره بێكاركراوهكانیان بۆ سه‌ر كار و دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی، ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و ئیمكاناتی ڕیفاهی بوون.