62
له ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣٠ی جۆزه‌ردانه‌وه، كرێكارانی پڕۆژه‌ی شاغڵ له سه‌نعه‌تی نه‌وت، گاز و پترۆشیمی ئێران دژ به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ده‌ستیان له كار كێشاوه و مانیان گرتووه.
ڕۆژی شه‌ممه ٢ی پووشپه‌ڕ، حه‌وت هه‌زار كرێكاری پڕۆژه‌یی له زیاتر له ٣٠ ناوچه‌ی عه‌مه‌لیاتی له باشووری ئێران، ئیسفه‌هان، یه‌زد و ئیلام مانیان گرتووه. كرێكارانی پڕۆژه‌یی خوازیاری زیادكردنی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا به پێی هێڵی هه‌ژاری، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی یاسای ١٤ ڕۆژ كار- ١٤ ڕۆژ پشوودان، وه‌لانانی جیاوازی له په‌رداختی حه‌قده‌ست، ولانانی شیركه‌ته په‌یمانكارییه‌كان، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی و چاكسازی له ژیان و مه‌عیشه‌تیان بوون.