ئیدامه‌ی مانگرتنی كرێكارانی پڕۆژه‌یی نه‌وت له‌ ئێران

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٦ی پووشپه‌ڕ، ٢١ هه‌زار كرێكار له‌ زیاتر له‌ سه‌د شیركه‌تی نه‌وت، گاز، پترۆشیمی و وزه‌خانه بۆ شه‌شه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان درێژه‌یان به‌ مانگرتن دا.

به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای ڕێكخستنی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وت، به‌ لانیكه‌م دوو كرێكار له‌ ناوچه‌ عه‌مه‌لیاتیه‌كانی عه‌سه‌لوویه‌ و كه‌نگان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و په‌یمانكاران هه‌ڕه‌شه‌یان له‌ كرێكارانی مانگرتوو كردووه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر نه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر كاره‌كانیان، هێزی تازه‌ له‌ جێگه‌یان داده‌مه‌زرێنن. كرێكارانی ناڕازی پاشه‌كشه‌یان نه‌كردووه‌ و په‌یمانكاران نه‌یانتوانیوه‌ هێزی تازه‌ی كار بدۆزنه‌وه‌. هه‌روه‌ها به‌شێك له‌ په‌یمانكاران له‌گه‌ڵ داخوازی كرێكارانی په‌یمانی و پڕۆژه‌یی بۆ ١٤ ڕۆژ كار- ١٤ ڕۆژ پشوودان و زیادكردنی حه‌قده‌ست ڕه‌زامه‌ندیان نیشان داوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net