ئیدامه‌ی مانگرتنی كرێكارانی پڕۆژه‌یی و په‌یمانی نه‌وت

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢١ی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی په‌یمانی و پڕۆژه‌یی نه‌وت، گاز و پترۆشیمی ئێران بۆ بیسته‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژبه‌ دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی درێژه‌یان به‌ مانگرتن دا.

به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای ڕێكختسنی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وت، ٢٣ هه‌زار كرێكار له‌ ١٢٣ شیركه‌ت له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ و مانیان گرتووه‌. كرێكارانی په‌یمانی و پڕۆژه‌یی نه‌وت خوازیاری، زیادكردنی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی، نوێكردنه‌وه‌ی قه‌رارداد، وه‌لانانی په‌یمانكار، به‌ڕێوه‌چوونی یاسای ١٤ ڕۆژ كار- ١٤ ڕۆژ پشوودان، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، وه‌لانانی جیاوازی و دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه‌ بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net