ئیدامه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خوێندكاران له‌ ئه‌مریكا و ئورووپا

وه‌رگیراو له‌ كۆمه‌ڵه‌

 

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٩ی گوڵانی ١٤٠٣، پۆلیسی ئه‌مریكا، ئاڵمان و فه‌ڕانسه هێرشیان كرده‌ سه‌ر خوێندكارانی لایه‌نگری فه‌له‌ستین و چه‌ندین كه‌سی دیكه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پۆلیسی ئه‌مریكا خوێندكارانی زانكۆی ئامووری له‌ ئه‌یاله‌تی جۆرجیای داوه‌ته‌ به‌ر لێدان و چه‌ندین كه‌سی ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌.هه‌روه‌ها له‌ زانكۆكانی واشینگتۆن، بۆستۆن، نیووئۆڕلێئان و كالیفۆڕنیای جنووبی پۆلیس ده‌یان خوێندكاری ڕفاندووه‌ و ئاماری ده‌ستبه‌سه‌ركراوان بۆ ٨٠٠ كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه‌، له‌ فه‌ڕانسه و ئاڵمانیش هێزه‌كانی پۆلیس به‌ شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه خوێندكارانی لایه‌نگری فه‌له‌ستینیان داوه‌ته‌‌ به‌ر لێدان و هه‌وڵی تێكدانی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان داوه‌، به‌ڵام خه‌ڵكی دژبه‌ری شه‌ڕ په‌یوه‌ست به‌ خوێندكاران بوون و درێژه‌یانت به‌ خۆپێشاندان داوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net