35
به‌پێی ئه‌و وێنه و ویدیۆیانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی كوردستان هاوكات له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه به ساڵی تازه‌ی هه‌تاوی هاووڵاتیه لافالێدراوه‌كانی به‌لووچستانیان له‌بیر نه‌كردووه و هه‌ڵمه‌تی كوكردنه‌وه‌ی یارمه‌تی بۆ لێقه‌وماوانی ئه‌و ڕووداوه سرووشتیه درێژه‌ی هه‌یه.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، یارمه‌تییه‌كانی گوندی نێ له مه‌ریوان، شاری مه‌ریوان، سه‌قز، سنه، جوانڕۆ و پاوه به ده‌ستی لافاولێدراوانی به‌لووچستان گه‌یشتووه و هه‌ڵمه‌تێكی نوێ له شاره‌كانی سنه، سه‌رده‌شت، پیرانشار و دێولان ده‌ستی پێكردووه و له ڕۆژانی ڕابردوودا به ده‌ست خه‌ڵكی لێقه‌وماوی به‌لووچستان ئه‌گات.