58
ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٥ی پووشپه‌ڕ، ئه‌رته‌شی توركیا هێرشێكی به‌رینی كرده سه‌ر ناوچه‌ی مه‌تینا و گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری ئامێدی و به هۆیه‌وه ماڵی هاونیشتمانیان له ئاگردا سووتا.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، شه‌ڕێكی سه‌خت له نێوان گه‌ریلاكانی پ.ك.ك و ئه‌رته‌شی توركیا له ده‌ورووبه‌ری ئامێدی له ئارادایه. ڕۆژی ڕابردووش، دوو په‌هبادی توركیا و هێلیكۆپته‌رێكی ئه‌و وڵاته له‌لایه‌ن گه‌ریلاكانه‌وه پێكرا و خرانه خواره‌وه. له وڵامدا ئه‌رته‌شی فاشیستی توركیه ماڵی گوندنشینانی بۆردوومان كرد و زیانێكی زۆری به ڕه‌ز و باخی كه‌شاوه‌رزان گه‌یاند.