به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ئیداره‌ی ئیتلاعاتی بۆكان گوشاری بۆ بنه‌ماڵه‌ی نه‌مر “شه‌هریار محه‌ممه‌دی” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له شاری بۆكان هێناوه و ڕاسته‌وخۆ هه‌ڕه‌شه‌یان له دایه مینا، دایكی ئه‌و هه‌میشه زیندووه كردووه.
لاپەڕەی تایبەتی نه‌مر “شەهریار محەممەدی” لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئینستاگرام بە بڵاوكردنەوەی وێنەیەك لە گوشاری ناوندە ئیتلاعاتییەكانی ڕژیم ڕایگەیاند كە ماوەیەكی زۆرە بەكرێگیراوانی حكوومه‌ت لە ڕێگەی جیاوازەوە گوشار بۆ سەر دایە مینا و بنەماڵەكەی دەهێنن بۆ ئه‌وه‌ی واز لە مافی دادخوازی بێنێت. دایە مینا یەكێك لە ژنە ئازا و بوێرەكانی بۆكانه كه هەمیشە پێداگری له‌سه‌ر مافی دادخوازی خۆی و دایكانی شۆڕشی ژینا له سه‌راسه‌ری ئێران كردووه و ڕایگه‌یاندووه كه تا ئه‌و كاته‌ی تاوانباران سزا ده‌درێن درێژه به خه‌بات ده‌دات.