هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری ئابدانان دوای دروستکردنی دۆسییەکی نوێ بۆ “سەید ئەمیرحسێن مووسەویانزادە” بەمەبەستی دەسبەسەرکردنی ناوبراو، هێرشیان کردۆتە سەر ماڵی باوكی، بهڵام نهیانتوانیوه دهستبهسهری بكهن.
بەرەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ١ی ڕەشەمە، هێزەکانی ئیتلاعات و فهراجا بۆ دەستبەسەرکردنی “سەید ئەمیرحسێن مووسەویانزادە” بە چەند ماشینێکەوە هەڵیانکوتاوهته سەر ماڵی بنەماڵەکەی و کاتێک زانیان لە ماڵەوە نییە، هەوڵی دەستبەسەرکردنی براکەیان داوه. لە ڕەوتی شۆڕشی ژیناشدا هێزەکانی ڕژیم بەهۆی دەسڕانەگەیشتن بە ئەمیرحسێن، برایەکیان بە ناوی “ئەمیر ڕەزا” بە بارمتە گرت. ناوهنده ئهمنیهتیهكان ئهو مێرمنداڵهیان بۆ ماوەی ٤٨ ڕۆژ ئەشکەنجەیان دا تا ئەمیرحسێن خۆی ڕادەست بکات. ناوبراو بە تۆمەتی “چالاکی تەبلیغی دژی ڕژیم”، “سووکایەتیکردن بە ڕێبەری” و “هاوكاری لەگهڵ حیزبە نهیارهكانی ڕژیم” بە ٢٤ مانگ بەندکران سزا دراوه.