ڕۆژی دووشه‌ممه ٩ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، حیزبی ناوچه دیمۆكراتیكه‌كان (د.ب.پ)، له حیزبه‌كانی باكووری كوردستان و توركیا كه لایه‌نگری له كوردان ده‌كات، له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئێعدامی “پژمان فاتحی”، “محه‌ممه‌د فه‌رامه‌رزی”، “موحسن مه‌زڵووم” و “وه‌فا ئازه‌ربار”ی له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه به توندی شه‌رمه‌زار كرد.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه: “حكوومه‌تی كۆماری ئیسلامی هێرشێكی وه‌حشیانه‌ی كردۆته سه‌ر گه‌لی گورد له‌و وڵاته كه داكۆكی له مافی خۆیان ده‌كه‌ن، چ له زیندانه‌كاندا بێت كه كردۆیهته “ئێعدام خانه” و چ له سه‌ر شه‌قامه‌كان كه وه‌كوو زیندانی لێ كردووه. ڕژیمی ژینۆسایدكاری كۆماری ئیسلامی ڕۆژی دووشه‌ممه بۆ جارێكی دیكه چوار لاوی كوردی له‌سێداره دا، به‌ڵام ڕژیمی فاشیستی ئیسلامی ئه‌بێ بزانێت كه به ئێعدامی گه‌نجانی كورد، ناتوانێت ده‌نگی ئازادیخوازانه‌یان كپ بكات و هیوای گه‌لی كورد بۆ گه‌یشتن به ئازادی، په‌تی سێداره‌كانیان ده‌سووتێنێت”.