ئیدانه‌كردنی حوكمی ئێعدامی په‌خشان عه‌زیزی له‌لایه‌ن كانوونی نووسه‌رانی ئێران

 

كانوونی نووسه‌رانی ئێران ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٤ی گه‌لاوێژ، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌پاندنی سزای ئێعدامی به‌سه‌ر “په‌خشان عه‌زیزی” به‌ توندی شه‌رمه‌زار كرد.

كانوونی نووسه‌رانی ئێران به‌ ئاماژه‌پێدان به‌ كار و چالاكییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی “په‌خشان عه‌زیزی” ڕایانگه‌یاند: حكوومه‌ت پاش شۆڕشی ژینا كه‌ بناغه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی هه‌ژاند، هه‌وڵی سه‌ركوتی وه‌حشیانه‌ی ژنانێك ئه‌دات كه‌ له‌ ڕیزی پێشه‌وه‌ی ئه‌و شۆڕشه‌ بوون. په‌روه‌نده‌سازی و سه‌پاندنی تۆمه‌تی ناڕه‌وا به‌سه‌ر چالاكانی كرێكاری و مه‌ده‌نی، بووه‌ته‌ ڕه‌ویه‌ی داموده‌زگا ئه‌منیه‌تی و قه‌زاییه‌كان و ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت به‌ كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌ دادگاییكردنی نادادپه‌روه‌رانه، ده‌نگی ئازدایخوازی ژنانی كۆمه‌ڵگا كپ بكا‌ت. كاوونی نووسه‌رانی ئێران خوازیاری هه‌ڵوشاندنه‌وه‌ی سزای سێداره‌ی شه‌ریفه محه‌ممه‌دی و په‌خشان عه‌زیزیه‌ و داوای ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجیان ده‌كات.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net