ئیدانه‌كردنی په‌یامی سه‌ره‌خۆشی چالاكانی مه‌ده‌نی به‌ بۆنه‌ی مه‌رگی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی

ماڵپه‌ڕی په‌یام

 

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی هه‌ینی ٤ی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له‌ چالاكانی كرێكاری شاری سنه‌ له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا په‌یامی سه‌ره‌خۆشی كۆمه‌ڵێك له‌ چالاكانی مه‌ده‌نی كوردستان و ژماره‌یه‌ك ڕه‌وتی سیاسی به‌ بۆنه‌ی مه‌رگی “ئیبراهیم ڕه‌ئیسی”یان به‌ توندی شه‌رمه‌زار كرد.

له‌ به‌شێكی ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌دا هاتووه‌: “ئێمه كرێكارانی چه‌پ و كۆمۆنیستی شاری سنه‌ وێڕای ئیدانه‌كردنی ئه‌و په‌یامانه‌ ڕایده‌گه‌ینین كه‌ ئیبراهیم ڕه‌ئیسی له‌ ماوه‌ی ته‌مه‌نی پڕ له‌ جه‌نایه‌تی دا هه‌زاران مرۆڤی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌بی له‌ سێداره‌ داوه‌، ئه‌و قاتڵه بۆنی ئینسانیه‌تی لێوه‌ نایێت و له‌ هه‌موو جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی دا به‌شداری كردووه‌. هه‌ر به‌و بۆنه‌وه‌ كه‌سانێك كه‌ په‌یامی سه‌رخۆشیان ئاراستی كردووه‌، به‌ شه‌ریكی جه‌نایه‌ته‌كانی هه‌ژمار ده‌كرێن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net