ئیدانه‌كردنی یاسای عیفاف و حیجاب له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵناسانی ئێران

كۆمه‌ڵێك له‌ كۆمه‌ڵناسانی ئێران ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٦ی سه‌رماوه‌ز، له‌ به‌یاننامه‌یه‌ك دا ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ ئاست په‌سه‌ندكردنی یاسای عیفاف و حیجاب له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی مه‌جلیسێك كه‌ ته‌نانه‌ت ده‌نگی لانیكه‌می خه‌ڵكیشیان نییه‌ نیشان دا.

كۆمه‌ڵناسانی ئێران له‌ به‌یاننامه‌كه‌یاندا وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی ئه‌و یاسا دژه‌ ئینسانیه‌، به‌ ده‌یان به‌ڵگه‌ پیشانیان دا كه‌ په‌سه‌ندكردنی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه‌ پێچه‌وانه‌ی یاسای بنه‌ڕه‌تی وڵات و دژ به‌ مافی شارومه‌ندان به‌ تایبه‌ت ژنانی كۆمه‌ڵگایه‌ و ئه‌بێ به‌ زووترین كات هه‌ڵوه‌شێته‌وه‌. به‌ باوه‌ڕی كۆمه‌ڵناسان، یاسا نابێت ناهه‌نجاری له‌ كۆمه‌ڵگادا په‌ره‌ پێ بدات به‌ڵكوو ئه‌بێ پشتیوانی له‌ هه‌نجاره‌ باشه‌كان بكات. ئه‌گه‌ر وا نه‌بێت هیچ شه‌رعیه‌تێكی نییه‌. یاسای عیفاف و حیجاب ڕاسته‌وخۆ ده‌ستێوه‌ردان له‌ ژیانی شه‌خسی جه‌ماوه‌ر ده‌كات و مه‌به‌ست له‌و یاسایه‌، دانانی به‌ربه‌ست بۆ گه‌یشتنی ژنان به‌ مافه‌كانیانه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net