زیاتر له ٥٥٠ چالاكی مه‌ده‌نی، نووسه‌ر، هونه‌رمه‌ند و ڕۆژنامه‌وان له به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌پاندنی سزای زیندان به سه‌ر فه‌رامه‌زر سێدههی، ماندانا سادقی، ئاره‌ش قه‌لعه گوڵاب و ڕه‌زا محه‌ممه‌دییان به توندی شه‌رمه‌زار كرد.
به پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و چوار ڕۆژنامه‌وانه له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ڕوماڵكردنی ڕووداوی داڕمانی ساختمانی مێترۆپۆل و ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ساڵی ١٤٠١، له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی خووزستان به زیندان مه‌حكووم كراون. له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، ئێمه وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی سه‌ركوتی ئازادی ڕاده‌ربڕین، خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حوكمه‌كان و ئازادی ئه‌و چوار ڕۆژنامه‌وانه ئازادیخوازهین. فه‌رامه‌زر سێدههی، ماندانا سادقی، ئاره‌ش قه‌لعه گوڵاب و ڕه‌زا محه‌ممه‌دیان ئه‌ركی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان وه‌كوو ڕۆژنامه‌وانێك ئه‌نجام داوه و ده‌زگای قه‌زایی له جیاتی خه‌ڵات كردن، زیندانیانی كردووه.