3

ڕۆژی ڕابردوو، خوێندكارانی زانكۆی ئازادی شاری تاران، به بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك به توندی ئیدانه‌ی سه‌ركوتی خه‌ڵكی ناڕازیان له ئێران كرد.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، له به‌یانناممه‌كه‌دا سه‌ره‌ڕای به جه‌نایه‌تكار ناو بردنی ده‌سه‌ڵاتی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له ئێران، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه گوشاری هێزه ئه‌منیه‌كان بۆ سه‌ر چالاكانی مه‌ده‌نی، خوێندكاران، خۆپێشانده‌ران و هه‌روه‌ها چالاكانی فه‌رهه‌نگی و ده‌ستبه‌سه‌ركرانیان، به پێچه‌وانه‌ی مافه‌كانی مرۆڤه و پێویسته به‌رپرسانی ئه‌م جه‌نایه‌ته له ئێران سزا بدرێن. ئه‌مه له كاتێدایه كه ڕۆژانه ئاستی توندوتیژی هێزه‌كانی ڕژیم دژ به هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا به‌رزتر ده‌بێته‌وه و ژماره‌یه‌كی زۆر له چالاكان ده‌ستبه‌سه‌ركراون.