ئیدانه‌ی سه‌ركوتی منداڵان له‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی ڕابردوودا له‌ لایه‌ن ٦٠ نووسه‌ر و چالاكی ئه‌ده‌بیاتی منداڵان

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، زیاتر له‌ ٦٠ نووسه‌ر و چالاكی بواری ئه‌ده‌بیاتی منداڵان، به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك به‌ توندی ئیدانه‌ی سه‌ركوتی منداڵان و كوژرانیان له‌ لایه‌ن هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمه‌وه‌ كرد.

له‌ به‌یانناممه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ ژیانی هه‌ر منداڵێك داهاتووی جیهانه‌ و پێویسته‌ وڵاتان به‌ هه‌موو توانایانه‌وه‌ ژیانی منداڵان بپارێزن، نه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ به‌ هۆی ناڕازی بوونیان به‌ دۆخی خراپی ژیانیان سه‌ركوت بكرێن. له‌ درێژه‌ی به‌یانناممه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ سه‌ركوت، ئه‌شكه‌نجه‌ و كوشتنی منداڵان له‌ هه‌ر وڵاتێك، سیمای مرۆڤایه‌تی به‌ ته‌واوی تێك ده‌دات و هه‌روه‌ها بانگه‌وازیان له‌ نووسه‌ران، وێنه‌كێشان و دامه‌زراوه‌كانی مافی مرۆڤ كردووه‌ كه‌ سه‌باره‌ت به‌ كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی مانگی ڕابردووی ئێران هه‌ڵوێستی توندیان هه‌بێت.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net