
ڕۆژی ڕابردوو، یه‌كێتی كرێكارانی شیركه‌ت واحدی تاران به بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك، به توندی سه‌ركوتی دڕندانه‌ی ناڕازیانی خۆپێشاندانه‌كانی مانگی ڕابردووی ئیدانه كرد.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، له به‌یانناممه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه به سه‌دان كرێكاری شیركه‌ت نه‌وتی شاغڵ له ناوچه‌ی عه‌مه‌لیاتی عه‌سه‌لوویه كه بڕیاریان دابوو له مانگرتنه‌كاندا به‌شداری بكه‌ن، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا چاره‌نووسیان دیار نییه. هاوكات له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كاندا به ده‌یان كرێكار كه دژ به به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی هه‌ژاری له ئێران و خراپی دۆخی ژیانیان به‌شداریان له خۆپێشاندانه‌كاندا كردبوو، به ته‌قه‌ی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم گیانیان له‌ده‌ستداوه یان به سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.